حەنان فەتلاوی: حكومەتی هەرێم دەیەوێت شتێك بشارێتەوە

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارە بە كێشەی مووچە و ناردنی پارەی تایبەت بە مووچەی فەرامانبەرانی هەرێم و ئەو كێشانەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی دروستبوون، زانیاری ئاشكرا دەكات.
دكتۆرە حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند:" هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەڵێن مووچەكانمان پێنادرێت، حكومەتی ناوەندینش مانگانە لەژێر ناوی، سولفە، پارە بۆ مووچەخۆران و لەژێر ناوی پێدانی بەشێك لە پارەی پێش هەمواری بودجەوە رەوانەی هەرێم دەكات، لە سەرەتای روخانی رژێمی بەعسەوە تا ئێستا هەرێم درۆ دەكات كە دەڵێن پارە لە حكومەتی ناوەندییەوە رەوانەی هەولێر نەكراوە، بەڵكو بگرە حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێكەوتنێك نەبووە سەبارەت بە پارەی دەروازەكان و هەناردەی نەوت".

وتیشی:" ئێستا هاوڵاتیانی هەرێم دەگرین دەڵێت پارە و مووچەكەمان پێناگات، لەلایەكی دیكەشەوە حكومەتی ناوەندی پارە بە حكومەتی هەرێم دەدات، لێرەدا دەبێت رێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە كە پارەی مووچە راستەوخۆ بگاتە دەست هاوڵاتیان، كێشەی ئێمەش لەگەڵ خودی هاوڵاتیانی هەرێم نییە، بەڵكو لەگەڵ خودی حكومەتی هەرێمدایە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئێمە بەهیچ شێوەیەك دژایەتی هەرێممان نەكردووە تەنانەت ئەوكاتەشی كە راپرسیان ئەنجامدا ئێمە نەبووینە رێگر و هیچ هەڵوێستێكی دژبەرمان بە پرۆسەكە پیشاننەدا، بەڵكو وڵاتانی دراوسێ ئەو كارەیان پێقبووڵنەبوو".

باسی لەوەشكردووە:" ئەوەی منی خستووەتە گومانەوە ئەوەی ئەگەر برادەرانی حكومەتی هەرێم بەڕاستی ئەو لیستی فەرمانبەرانەنی كە ئاڕاستەی وەزارەتی داراییان كردووە، بەڕاستی كەساێنكن بوونیان هەیە، كەسانی وەهمی و ناوی ناڕاستن بۆچی پێیان ناخۆشە حكومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەكانیان پێبدا؟!".

ئەوەشیخستەڕوو:" حكومەتی هەرێم خۆی دەبێت لیستێكی تایبەت ئامادەبكات، ئێمە لێرەوە بە یەك پەنجە مۆر مووچەكانیان دەدەینێ، كاتێكیش داوای تەواوی زانیارییەكانیان دەكەین درۆ و راستی دەرەكەوێت، ناوی نا راست لە راست و شایستەدار لە ناشایستە دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك تۆ بەمە رازی نابیت، كەواتە شتێكت هەیە دەتەوێت بیشاریتەوە و ناتەوە ئاشكرا بێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا