پەرلەمانتارێک: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا مووچەی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دەنێرێت

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم دەنێرێت.

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەوە بوو کە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سوور بووە لەسەر ئەوەی دەبێت لەبری کۆد، ناوی دەزگا ئەمنییەکانیانی هەرێم رادەست بکرێت، بەڵام لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دەنێردرێت ".

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە وەرازەتی دارایی عێراق رەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات لە نێوان 300 تاکو 350 ملیار دینارە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی بی ئێم سی کەوتووە، چاوەڕەوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا