کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و بارانیش بەردەوام دەبێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

خێرایی با بۆ سەروو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کاتیش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری گەواڵە بارانی کورتخایەن هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت و خێرایی با بۆ سەروو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات".

دابارین لەم ناوچانە بەشێوەی تاوە باران و هەندێک کات لێزمە بارانی کورتخایەن دەبێت

باسی لەوەشکرد:" سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوو لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی بەشێوەی تاوە بارانی بچڕ بچڕ و هەورە بروسکە دەبێت، پاشان کاریگەری باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی، دواتر بۆ سەر سنووری ئیدارەی گەرمیان، دابارین لەم ناوچانە بەشێوەی تاوە باران و هەندێک کات لێزمە بارانی کورتخایەن دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات".

باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 25
سلێمانی : 24
دهۆک : 22
زاخۆ : 24
هەڵەبجە : 26
کەرکوک : 27
سۆران : 21
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 30

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا