بەهۆی سوتانی ماڵێک، دایک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا

عێراق پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لە بەغدای پایتەختی عێراق، بەهۆی سوتانی ماڵێک، دایک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کە ئاگرێکی گەورە لە ماڵی ئەندامێکی وەزارەتی ناوخۆ لە ناوچەی ئەیمەن لە رۆژهەڵاتی بەغدا کەوتووەتەوە.

باسیان لەوەش کردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە، دایکێکی لەدایکبووی ساڵی 2003 و کچەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 2021 بووە، گیانیان لەدەستداوە.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە دەڵێن هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا