پۆلیسی بەغداد رایگەیاند، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کەسایەتییەکی دیاری سۆشیاڵ میدیا کوژرا.
پۆلیسی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە:” غوفران مەهدی سەوادی، ناسراو بە اوم فەهد، کە بڵۆگەرێکی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیایە، بەهۆی دەستڕێژی گولــلەوە گیانیلەدەستداوە”.
باسی لەوەشکردووە:” لێکۆڵینەوەکانیان لە هۆکاری روداوەکە و دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ئەو ڕووداوە دەستپێکردووە”.