پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون ژنێک دەستگیردەکات

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان، بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد".

دەشڵێت، سەرئەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

پۆلیسی سلێامنی باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، م لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا