مەبەستی رێگریکردن لە گردبوونەوەیەک، هێزێكی زۆری ئەمنی لە هەولێر بڵاوەیان پێکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیار وابو خاوەن کۆمپانیاکان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکەوە پێکەوە کۆببنەوە و لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی دەرببڕن، بەڵام لەو شوێنەدا هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە و رێگری لە گردبوونەوەکە کرا.
هۆکاری گردبوونەوەی خاوەن کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی باج و رسوماتەکان لەسەریان، پلانیان وابوو چەند داواکارییەک بەرزبکەنەوە بۆ وەزارەتەکە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن.
هەروەها، لەگەڵ ئەوانەشدا، هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر رێگرییان لە رووماڵی میدیاکان کرد و رۆژنامەنوسەکانیان دوورخستووەتەوە.