رۆژی یەکشەممە کارمەندانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە وتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، رۆژی یەکشەممە بەشێک لە کارمەندانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند:" پاش هەوڵێکی زۆر توانیمان بەشێک لە کارمەندەکانمان رازی بکەین بەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کارمەندەکانیشمان دەیانەوێت لەم بارودۆخەی هاوڵاتییاندا بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەگەر مووچە دابەشبکرێت یاخود نەکرێت رۆژی یەکشەممە ئەو کارمەندانە دەوام دەکەن و ئێمەش هەوڵدەدەین هاوکارییان بکەین بە کەمکردنەوەی کاتی دەوام یان بە نۆرە دەوامکردن".
شایەنی باسە تاوەکو ئەمڕۆ 27ی ئادار، مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و بەوهۆیەشەوە، زیاتر لە هەفتەیەکە کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی و بەشێکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سنوورەکە، بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا