سوریا،، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی ئیسرائیل بەرزبووەوە

جیهان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر بنکەکانی ئێران لە سوریا، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی سنووری دێرەزور، ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون بۆ 18 کە س بەرزبووەتەوە، کە یەکێکیان ئەندازیارێکەم کەسێکی دیکەش هاوڵاتی سوری بووە و لەهەڵ حیزبوڵا کاری کردووە، 16 کوژراوەکەی دیکەش سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.

هەروەها، باس لەوەش کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکە، 31 کەسی دیکە برینداربوو کە 21 کەسیان سەر بە ئێرانن و 10 کەسەکەی دیکەش مەدەنین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا