یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکەی گەڕەکی سلێمانیی تازە گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پاش مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکەی گەڕەکی سلێمانیی تازە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" یەکێک لەو کەسانەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی سلێمانیی تازە بریندار بوو، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

 تەمەنی 23 ساڵە

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 23 ساڵە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

شایەنی باسە رۆژی پێنجشەممە، رووبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و دوو کەسی دیکەدا دروستبوو کە دەوترا لەلایەن دادگاوە داواکراون و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس و هەردوو کەسەکەی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای رووداوەکە باس لەوە دەکرا، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، دەشوترا ئەو کەسانەی داواکراو بوون کارمەندی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا