هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە دەکرێت

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی سێ (ئادار)ی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادە بکرێت و دوای گەیشتنی پارەی پێویست لە بەغداوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەش بکرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بی ئێم سی لە سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستی کەوتووە، حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران بکات و دوای گەیشتنی پارەی پێویست لە بەغدا و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی ئەو مانگەش دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریدا لەزۆربەی سێکتەرەکانی حکومەتدا داشکاندن بکرێت بۆ هاوڵاتییان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا