قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانە

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئاماژەی بەوەکرد:" هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەتایبەت بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن ".

لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش قوباد تاڵەبانی وتی:" پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیە بەڕێوەبچێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریکراوە ".

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هەرێم و بەغدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا