وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانە بڵاودەکرێتەوە، کە لە لیستەکەی ئەمڕۆدا ناویان نەبوو.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی 28 ئەم مانگەدا نەهاتبوو، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاودەکەینەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەشدەکرێت ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، کە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و چەند شوێنێکی دیکەی تێدا نەبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا