ھەردوو زانکۆی
سلێمانی و سەڵاحەدین بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی سید فاوندەیشن لە رۆژانی 29 و 30ی
ئەم مانگەدا کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کاری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی رێکدەخەن.
چالاکوانانی کۆمەڵایەتی دەتوانن کۆمەڵگە بەرەو پێشبەرن
شێری کراھام
تاڵەبانی، سەرۆکی سید فاوەندەیشن ئاماژەی بەوەکرد، عێراق و ھەرێمی کوردستان دووچاری
چەندین ململانێ بوونەتەوە و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی دەتوانن رۆڵ ببینن و دۆخی کۆمەڵگە
بەرەو پێشبەرن.
وتیشی:" باوەڕمان
بە کاری چالاکوانانی کۆمەڵایەتی هەیە و دەمانەوێت ئەو کۆنفڕانسە ئەکادیمییە بەکاربهێنین
بۆ زیادکردنی کەسانی پڕۆفیشناڵ، هەروەها ئامانجمانە تێگەیشتنی هاوڵاتییان لەوبارەیەوە
زیاد بکەین ".