سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا ئاشکرایکرد، بۆ یەکەمینجار سعودییە و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی، ئامادەن
بە تەواوی دان بە ئیسرائیلدا بنێن.
جۆ بایدن سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند:" چەند
وڵاتێکی عەرەبی هەن کە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بە تەواوی دان بە وڵاتی
ئیسرائیلدا بنێن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
نامەوێت لە ئێستادا بچمە ناو وردەکارییەکانەوە، بەڵام سعودییە و قەتەڕ و ئوردن
یەکێکن لەو وڵاتانەی کە ئامادەن بە تەواوەتی دان بە ئیسرائیلدا بنێن".
باسی لەوەشکرد:" لە
بەرامبەردا پێویستە رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان هەبێت و پێموایە
کە دەتوانین ئەو کارەش ئەنجامبدەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی
هێرشەکانی حەماسەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، ماوەی
نزیکەی شەش مانگە شەڕ و ئاڵۆزی لە غەززە بەردەوامە و بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە
دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لەو شارە بوونەتە قوربانی.