ناتانیاهو رەزامەندی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان

جیهان 29/03/2024

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی دانوستانەکانی قەتەڕ و میسر دەستپێبکەنەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:" بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیەوە لەسەرئەوەی دوو شاندی مۆساد و حکومەتی وڵاتەکەی گەشت بکەن بۆ دەوحە و قاهیرە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست".
ئەم بڕیارەی ناتانیاهو دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری کابینەی حکومەتەکەی درا کە تیایدا پێشهاتەکانی شەڕی غەززە و دانوستان لەگەڵ حەماس تاوتوێ کرابوون.
ماوەی نزیکەی شەش مانگە شەڕ لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 32 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا تەنها یەکجار ئاگربەست راگەیەندراوە ئەویش ماوەکەی هەفتەیەکی خایاند، دواتر هەموو هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی دیکە شکستیان هێناوە و لایەنەکانی شەڕیش یەکدیان بە هۆکاری شکستهێنانەکە تۆمەتبار کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا