كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟!

کوردستان 30/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسایی دەبێت و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و  پلەكانی گەرماش لە نێوان یەك بۆ دوو پەلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبێنن". 

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە

باسی لەوەشكردووە:" سبەی یەكشممەش، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆش پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە". 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆك: 25

كەركوك: 28

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 25

سۆران: 23

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 30

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا