بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کوردستان 31/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی کارەبای بۆ رۆژانی داهاتوو و مانگی نیسان بڵاکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی نیسان دیاریکرا و هەندێک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت".

لە رۆژانی جەژنیشدا 24 کاتژمێری کار دەکەن 

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەمڕۆوە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیان مۆلیدەکان کار دەکان، لە رۆژانی جەژنیشدا 24 کاتژمێری کار دەکەن و هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە کارەبا بە هاوڵاتییان".
باسی لەوەشکرد:" دوای جەژن تا کۆتایی مانگی نیسان، مۆلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو کار دەکەن، بەیانیانیش لە کاتژمێر 6:30 تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان کارناکەن و لەبری ئەوە، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا