یەکێتی: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەکاتی خۆیدا

کوردستان 01/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دیاریکراوە و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بڕیاری لەسەر دراوە کە رۆژی 10ی حوزەیرانە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و پێشمان خۆشە هەموو لایەنە سیاییەکانی کوردستان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن چەند میدیایەکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەزامەندە بەوەی جارێکی دیکە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا