فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار دەبەخشێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک

کوردستان 01/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری دیاری هەرێمی کوردستان بڕی 300 ملیۆن دینار دەبەخشێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک.

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری دیاری هەرێمی کوردستان، کە هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە، بڕی 300 ملیۆن دینار دەبەخشێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک، کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژی 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 300 ماڵ و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت، لەگەڵ ئەوەشدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا