ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو تەرمەکەی لە گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، دەرکەوت رووداوەکە خۆکوژی بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی( ع،ف،ح) تەمەن 44 ساڵ لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بەشی بەڵگە و تاوان، دەرکەوت کە ڕووداوەکە خۆکوژییە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا