گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات؟ کەشناسی ئاشکرای دەکات

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی هەینی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشی ئەمڕۆ رایگەیاند:" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان ( 5 –15 )کم/ک و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

سبەیش  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

لەبارەی کەشی سبەی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (5– 15 )کم/ک بە ئاڕاستە باکووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لەوانەی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28
سلێمانی: 26
دهۆک: 26
زاخۆ: 28
هەڵەبجە: 26
کەرکوک: 31
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 18
گەرمیان: 32

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا