مەرجەکانی بوون بە کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن بڵاوکرانەوە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجی پڕکردنەوەی فۆڕمی کارمەندانی سەر سندوقی بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئەو مەرجانەی بڵاوکردەوە کە پێویستە لە کەسێکدا هەبن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆن مەرجەکان بریتین لە:

1. لەدایکبوی 1969 - 2005 بێت.
2. کەمترین بڕوانامە (بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن) نابێت لە ئامادەیی کەمتربێت.
3. فێرخوازانی سەرجەم قۆناغەکانی زانکۆو پەیمانگاکان کە خوێندن تیایاندا دوای تەواوکردنی ئامادەییە، بەو مەرجەی تەمەنی پێشکەشکار لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت.
4. بۆ (دەرچوانی دانەمەزراو) کەمترین بڕوانامە (دبلۆم)ە، جگە لەو ناوەندی تۆمارانەی کێشەی کەمی کارمەندیان هەیەو پێشوەختە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێن، کە خاوەن بڕوانامەی ئامادەییش دەتوانن فۆرمی بۆ پڕبکەنەوە.
5. پێویستە پێشکەشکار (کارتی دەنگدانی بایۆمەتری) هەبێت.
6. پێویستە لە دانیشتوانی پارێزگاکە بێت.
7. دەبێت بۆ سنوری ناوەندی تۆمارکردنەکەی خۆی فۆرم پڕبکاتەوە.
8. نابێت پێشتر بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووبێت و لە پاداشتی کۆمسیۆن بێبەش کرابێت، یاخود لە وانەبێت کە دووجار یان زیاتر پەنجەمۆری کردووە، یاخود کارمەندی ئەو وێستگانە بووبێت کە پەنجەمۆری دووبارەی هەبووە.
9. نابێت لە خزمو نزیکانی پاڵێوراوانی (هەمان بازنەی هەڵبژاردن) بێت، وەک (باوک، دایک، کوڕ، برا، خوشک، هاوسەر، هاوژین، مام، ئامۆژن، خاڵ، خاڵۆژن).
10. پێشکەشکار دەبێت بەڵێننامەیەکی دەستنووس پڕبکاتەوە و، بەڵێن بدات کە رێوشوێنەکانی لێپرسینەوەو دادگەری نایگرێتەوە و، حوکم نەدراوە بەکردنی تاوان و، یەکێک نییە لە ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و، نابێتە نوێنەری پارتە سیاسیە رکابەرەکان یان یەکێک لە چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕۆژی دەنگدان، وە دەبێت سەربەخۆبێت و، پابەندبێت بە بنەماکانی ڕەفتاری ئامادەکراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە.

 

لێرەوە دەتوانی فۆڕم پڕبکەیتەوە 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 39 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئەمڕۆی تمەن و دۆلار چۆنە؟

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا