هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت كێشە بانكییەكان چارەسەر بكرێن ئینجا بیر لە هەژماری من بكرێتەوە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە كێشەی هەژماری من و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا، نوێترین زانیاری ئاشكرا كرد.

 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئێستا ئێمە كێشەی نەختینە، سیولە، متمانەی بانكی و چەند كێشەیەكی دیكەمان هەیە و دەبێت لە قۆناغی یەكەمدا ئەو كێشانە چارەسەر بكەین و قۆناغی دووەم دێتە سەر پڕۆژەی هەژماری من، چونكە شێوازی وەرگرتن و خەرجكردنی پارەیە”.

ەبێت متمانەی بانكی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە دانانی پارەكانیان لە بانك نەترسن

وتیشی:" دەبێت متمانەی بانكی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە دانانی پارەكانیان لە بانك نەترسن و بتوانن مامەڵەی بانكی بكەن و ئەو كارانەش هەموویان پێویستان بە كردار هەیە، هاوكات پێویست ناكات زۆر لە كەس بكەین لە شوێنێكی دیاریكراو هەژمار بكاتەوە بەڵكو دەبێت كێشەی پێنەدانی مووچە چارەسەر بكەین”.

فڕۆكەخانەی سلێمانی پابەندە بە تەواوی رێنماییەكانی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنیی عێراقەوە

لەبارەی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانیشەوە لەگەڵ توركیا رایگەیاند:" فڕۆكەخانەی سلێمانی پابەندە بە تەواوی رێنماییەكانی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنیی عێراق و نێودەوڵەتی و هیچ لادانێكی یاسایی نەكردووە و هەوڵدەدرێت كێشەكان لەگەڵ توركیا ئاسایی بكرێنەوە و ئاسمانی بەڕووی سلێمانیشدا بكرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا