قوباد تاڵەبانی: كوردانی فەیلی بەهۆی كوردبوونیانەوە رووبەڕوی تاوان بوونەوە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە یادی 44 ساڵەی جینۆساید و وڵاتبەدەركردنی كوردانی فەیلیدا سەری رێز دادەنوێنین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:" هیچ پێكهاتەیەكی گەلی كوردستان و هیچ ناوچەیەكی كوردستانیش نییە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو بە سەلامەت دەرباز بووبێت". 

كوردانی فەیلی هەم لەبەر كوردبوون و هەم لەبەر شیعەبوونیان رووبەڕووی گەورەترین تاوان بوونەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كوردانی فەیلی هەم لەبەر كوردبوون و هەم لەبەر شیعەبوونیان رووبەڕووی گەورەترین تاوان بوونەوە، بە هەزارانیان شەهیدكران و بە سەدان هەزاریشیان بە زۆرەملێ وڵاتبەدەركران و ناسنامەی عێراقییان لێسەندرایەوە".

لە یادی 44 ساڵەی جینۆساید و وڵاتبەدەركردنی كوردانی فەیلیدا، سەری رێز دادەنەوێنین

ئەوەشیخستەڕوو:" لە یادی 44 ساڵەی جینۆساید و وڵاتبەدەركردنی كوردانی فەیلیدا سەری رێز دادەنوێنین لەئاست شەهیدەكان و هەموو قوربانیانی كوردی فەیلی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا