هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە بەرەو گوڵەخانە بەڕێكەوتن

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا هێزێكی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بەرەو گوڵەخانە بەڕێكەوتن.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی بە BMC دراون:" كەمێك بە لە ئێستا هێزەكی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رەوانەی گوڵەخانەكراون لەپێناو ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە".

هێزەكە سەر بە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانین

ئاماژە بەوەشكردووە:" هێزەكە سەر بە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانین و لە ئێستادا لەشوێنی پێكدادانەكەن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە پێكدادان لەنێوان هێزێكی عەبدوڵای حاجی مەحمود و هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحمودا روویدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا