عەبدوڵا حاجی مەحمود: وتەبێژی سۆسیال دیموكرات هۆكاری سەرەكی ئەم گرژییەیە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆكی پێشوی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان نوێترین زانیاری لەبارەی كێشەكەی ئەمڕۆ و پێكدادانی نێوان هێزێكی خۆی و محەمەد حاجی مەحمود.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، جێگری سەرۆكی پێشوی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" ئەم ئێوارە لەكاتی بەربانگكردنەوەدا هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەم و كوڕەكەم بریندارە".

 وتیشی:" زیاتر لە 100 بۆ 200 پێشمەرگە دەوری ماڵی ئێمەی داوە و لە ئێستا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەوێن و كوڕ و هێزەكەم لەوێن".

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات بووەتە هۆی كێشەی نێوانی دوو بنەماڵە

ئەوەشیخستەڕوو:" وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات كەسێكی بێئەمەكە و ئەو بووەتە هۆی كێشەی نێوانی دوو بنەماڵە و داوای لەسەر تۆماردەكەم و ئەو هاندەری ئەم كێشەیەیە".

فەرهاد تۆفیق، سەرچاوەی ئەم گرژییانەیە

روونیشی كردەوە:" لە ئێستادا رووبەڕووبوونەوەكان وەستاوە و براكەم لەمن گەورەترە و چۆن من بچمە ساڵی ئەو، كێشەمی تایبەتی و شەخسیم نەبووە لەگەڵی و دوای قسەی وتەبێژێكی بەكرێگیراو كەوتووە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان 16 خولەک پێش ئێستا

نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا