پەیامنێری BMC: كوڕەكەی عەبدوڵا حاجی مەحمود رەوانەی سلێمانی كرا

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا كوڕە بریندارەكەی عەبدوڵا حاجی مەحمود رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كرا.

 بەپێی زانیارییەكانی BMC:" كەمێك پێش ئێستا بە سەرپەرشتی و چاودێری هێزەكانی ئۆپراسۆن و ئاسایش هێزەكەی عەبدوڵا حاجی مەحمود لەنێو ماڵەكەدا هێندرانە دەرەوە".

كوڕی عەبدوڵا حاجی مەحمودە رەوانەی نەخۆشخانە شاری كرا 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هێزەكەی عەبدوڵا حاجی مەحمود كە بریندارێكیان لەگەڵدا بوو و كوڕی عەبدوڵا حاجی مەحمودە رەوانەی نەخۆشخانە شاری كرا لە سلێمانی".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی و پێكدادان كەوتە نێوان هێزێكی محەمەد حاجی مەحمود و عبدوڵا حاجی مەحمود و بەهۆشییەوە كەسێك كوژرا و دووی دیكەش بریندار بوون كە یەكێك لە بریندارەكان كوڕی جێگری سەرۆكی پێشوی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا