سەرۆكی یەكێتی سبەی دەچێتە بەغدا

کوردستان 05/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وابڕیارە سبەینێ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدا بكات  و چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامبدات.

 سەرۆكی یەكێتی سبەی لە سەردانەكەیدا چەندین كۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی دەبێت سەبارەت بە مافەكانی گەلی كورد و موچەخۆران و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا .

چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات

سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەكانیدایە بۆ زامنكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، هەروەك سوپاسكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراقە ، كە بەدەنگ داواكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا