لە بانكەكان سلێمانی ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی موچە دەستیانپێكردووە

کوردستان 05/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا لە بەشێكی زۆری بانكەكانی شاری سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی سێ.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڕاستەی BMC كراون:" كارمەندانی بانكەكان لە ئێستادا لەدەوامدان و ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی موچە دەكەن، كە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێم سبەینێ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات".

سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

ئاماژە بەوەشكراوە:" سبەی لە تەواوی بانكەكانی شاری سلێمانی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت لە پێناو ئەوەی لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا كۆتایی پێبێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی سێی بڵاوكردەوە و بە كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی  دەستپێدەكات و بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی دێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا