مامۆستایانی ناڕازی: پاش گەیاندنی واژۆكان بە بەغدا كۆمەڵێك راستیمان بۆ دەركەوت

کوردستان 05/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سەرەڕای راگەیاندنی خشتەی مانگی سێ، لە راگەیەندراوێكدا كۆمەڵێك زانیاری ئاشكرا كرد.

 دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" بۆ ماوەی حەوت رۆژ دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هەستا بە كۆركردنەوەی نزیكەی 100 هەزار واژۆی پەیوەست بە مامۆستایان، فەرمانبەر، خانەنشینان، خاوەن پێداویستی تایبەت و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بەشێكی دیكەی هاوڵاتیان و راستەوخۆ گەیانمانە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی و دادگای فیدڕاڵی و لیژنەی دەستپاكی و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".

تەنها بە دوو كاتژمێر پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پاش گەیاندنی واژۆكان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە كۆمەڵێك راستیمان بۆ ئاشكرا بوو كە بریتیین لە، هیچ نوسراوێكی راوەرگرتن ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی نەكراوە و ئەوەی وتراوە هەواڵێكی چەواشەكارانەبووە، هەروەها، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی پێیراگەیاندین ئەوەی لەسەر ئەوان بووە ئەنجامیانداوە و ویژدانی خۆیان ئاسودە كردووە، وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، تەنها بە دوو كاتژمێر پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم و هەر شتێك بەناوی رێكار و ئامادەكارییەكان، تەنها بۆ دواخستنی دابەشكردنی موچەیە".

20ی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسان رەوانەی هەرێم دەكرێت

باسی لەوەشكردووە:" تەوتینكردن موچە لەسەر بانكە حكومییەكانی عێراق و تا تەواوكردنی ئەو كارەش، 20ی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسان رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە تەنها بەهەمان شێوە دوو كاژمێری پێدەچێت و هەر پۆزش و پاساوێك بۆ دابەشنەكردنییەتی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا