میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی
بەغدا دەکات و پێداگری دەکات لەوەی ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێم هێلێ سووره.
ماڵپەڕی "pukmedia" لە
زاری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بڵاویکردووەتەوە،
لە میانەی سه‌ردانه‌کەیدا بۆ بەغدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه و
دیداری سیاسی گرنگی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد و مووچه‌خۆران و یه‌كخستنی
هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یەكیتی بۆ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی
به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیدایه بۆ زامنكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و
پاراستنی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ك سوپاسكردنی سه‌رۆك وه‌زیران
و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی عیراق كه به‌ده‌نگ داواكاری یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه‌وه هاتن و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.