رێكارەكانی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكەنەوە

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2016وە پلە بەرزكرندەوەی فەرمانبەران راگیراوە، بەڵام لە ئێستادا رێكارەكانی پلە بەرزكرنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكرێتەوە و داواكاریش پەیوەست بەو بابەتە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڕاستەی BMC كراون:" لە ئێستا رێكارەكانی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستییان پێكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت كراوە ئامادەكارییەكانی پلەبەرزكردنەوە ئەنجام بدەن".

پلە بەرزكردنەوە پڕۆسەیەكی وورد و درێژخایەنە و كاتی دەوێت

ئاماژە بەوەشكراوە:" پلە بەرزكردنەوە پڕۆسەیەكی وورد و درێژخایەنە و كاتی دەوێت، چونكە دەبێت وردبینی لە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بكرێت، بۆیە چاوەڕوانی فەرمانگەكان دەكرێت بۆ ئەوەی كارەكانیان تەواو بكەن و پاشان رەوانەی وەزارەتەكانی خۆیانی بكەن، دواتر ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكرێن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی هەشت ساڵی تەواوە بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە و چەندین جاریش مامۆستایان و فەرمانبەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەیان كردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا