قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عێراق پێویستیان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوەیە

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆک کۆماری عێراق، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوەیە.

ئەمڕۆ شەممە، 19 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆک کۆماری عێراق تێدەپەڕێت، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" 19 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لە عێراقدا سەرۆکێک دەستبەکاربوو کە کۆدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو پێکهاتەکانی عێراقی لەسەر بوو و ئەزمونی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی هەبوو لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و دابینکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا".

مام جەلال پارێزەری مافی هەموو پێکهاتەکان بوو

دەشڵێت:" هەمووان شایەتی دەدەن کە لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەبێ جیاوازی، پارێزەری مافی هەموو پێکهاتەکان و مافی هەموو هاوڵاتییان بوو، خەمخۆری هەمووان و کۆکەرەوەی لایەنە ناکۆکەکان بوو".

هەرێم و عێراق پێویستیان بە یەكڕیزی نیشتمانییە

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند:" هەرێم و عێراق لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوە و یەكڕیزی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاكسازییە، کە ئەوکات سەرۆک مام جەلال بەرجەستەی کردبوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا