"پێش جەژن شایستەی دارایى مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت"

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دابەشكردنی شایستەداراییەكانی مامۆستایان وانەبێژەوە روونكردنەوە دەدات.

 عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان چەكی بانكیی ئامادەبكەن ئەوا لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت".

بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەكان رۆژی یەكشەممەچەكی بانكییان ئامادەدەبێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەكان لە پارێزگاكان رۆژی یەكشەممەچەكی بانكییان ئامادەدەبێت".

هەوڵ دەدەین پەروەردەكانی دیكەش چەكی بانكی ئامادەبكەن

روونیشیكردەوە:" پەروەردەكانی بەردەڕەش، دوكان، ئاكرێ، كەلار، سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، سێمێل و رواندز سبەی چەكی بانكییان ئامادە دەبێت و هەوڵ دەدەین پەروەردەكانی دیكەش چەكی بانكی ئامادەبكەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا