بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر CTG رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانان تیرۆرستێکیان دەستگیرکردووە.

 ئەمشەوی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر CTG رایگەیاند:" لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، لە سنوری ڕانیە توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت".

خەڵکی نەینەوایە و پێشینەی کاری هەبووە لەگەڵ داعش

باسی لەوەش کردووە، تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (هـ، ح، م) خەڵکی نەینەوا، پێشینەی کاری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش و بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبووە.

دەستبەجێ رادەستی یاسا کرا

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر راشیگەیاندووە:" پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ تیرۆرستەکە رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی".

بە هەماهەنگی 66 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە

جێی ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ مایکڵ کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند کە لە سێ مانگی ئەمساڵدا توانیویانە لە عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، 66 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامبدەن کە بەهۆیەوە 11 چەکداری داعش کوژراون و 36ی دیکەش دەستگیرکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا