سودانی: سوورین لەسەر خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بووە. 

 لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند:" سوورین لەسەر ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكەین". 

لەبارەی مووچە؛ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم هەماهەنگن

ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان هەماهەنگیان لەبارەی مووچە كردووە".

دەبێت رێگە بدرێت كارەكانی بەبانكیكردنی موچە بەڕێوەبچن

ئەوەشیخستەڕوو:" دەبێت رێگە بدرێت كارەكانی بەبانكیكردنی موچە بەڕێوەبچن، هیوادارین رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی و حكومەتی فیدراڵی جێبەجێبكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا