بەهۆی کاراکردنی سیستەمە نوێیەکە، سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە عێراق 60٪ کەمیان کردووە

عێراق 06/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کارکردن بە سیستەمی کامێرای زیرەک، سەرپێچییەکانی هاتوچۆ 60٪ کەمیان کردووە.

ئەمشەوی شەممە، زیاد قەیسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی سیستەمی زیرەک یاخود کامێرای زیرەکی هاتوچۆ بە دوو قۆناغ جێبەجێکرا، سەرەتا لە شەقامەکانی ناوشار، دواتریش شەقامە خێراکان".

سەرپێچییەکان لە شەقامە خێراکان بۆ نزیکەی 50٪ کەمیکردووە

وتیشی، بەهۆی ئەو سیستەمەوە سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە شەقامە ناوشار بەرێژەی 60٪ کەمیان کردووە، هەروەها لە شەقامە خێراکانیش بۆ نزیکەی 50٪ کەمیکردووە.

لە نزیکەی 20 رۆژدا تەنها 20 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

باسی لەوەش کرد، لەو کاتەوەی کار بە سیستەمەکە دەکرێت کە دەکاتە نزیکەی 20 رۆژ، تەنها 20 رووداوی هاتوچۆ روویداوە، لەکاتێکدا پێشتر ئەو ژمارەیە لە رۆژێکدا تۆماردەکرا، وەک چۆن ساڵی رابردوو کۆی هەشت هەزار و 800 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا