"نێچیرڤان بارزانی لە بەغداوە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکات"

کوردستان 06/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمشەو نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەمشەوی شەممە، ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند:" ئەمشەو نێچیرڤان بارزانی داوا لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، کە بۆ ماوەی چوار مانگ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت".

دوای دواخستن پارتی بەبێ مەرج بەشداری هەڵبژاردن دەکات

ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی:"نێچیرڤان بارزانی داوا لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە دەکات کە دانوستان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، کە ئەوکاتیش پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ هیچ هەموارێکی یاسای هەڵبژاردن بەشداری دەکات".

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی، لە بەغدا کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەرێوەدەچێت، کە بەپێی زانیارییەکان چەند تەوەرێک تایبەت دەبن بە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا