سەرۆكی یەكێتی: هەر هەنگاوێك لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و خەڵكدا بێت دەیگرينەبەر

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق كۆبووەوە و دوایین پێشهات و ئەگەرە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان لەسەر ئاستی وڵات تاوتوێكران. 

 پاش كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ  سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی دەربەست هەر هەنگاوێك دەگرێتەبەر كە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و خەڵك بێت لەپێناو پاراستنی مافە نەتەوەییەكان و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان".

بەردەوامی دیالۆگ لەنێوان گشت لایەنەكان بە باشترین بژاردەی سیاسی دادەندرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پاڵپشتیكردنی كارەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و هاوبەشێتی راستەقینە لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان كاری لە پێشینەیە و بەردەوامی دیالۆگ لەنێوان گشت لایەنەكان بە باشترین بژاردەی سیاسی دادەندرێت بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم گەشەكردنی وڵات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا