تەرمێكی دیكەی لافاوەكەی دهۆك دۆزرایەوە

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا دۆزینەوەی تەرمێكی دیكەی لافاوەكەی ماوەی رابردووی راگەیاند.

 بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاوەیكردەوە:" كەمێك بەر لە ئێستا لەلایەن تیمەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیمانەوە تواندرا تەرمی كەسێكی دیكە كە لە لافاوەكەی دهۆكدا بێسەروشوێن بووبوو بدۆزرێتەوە".

ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە بەناوی (ع. م.)ە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە بەناوی (ع. م.)ە و لەگەڵ یەكەم شەپۆلی لافاوەكەدا ئەم تەرمە بەرەو رووباڕەكانی نزیكی پارێزگاكە رۆیشتووە و بەشێوەیەكی گشتیش بەهۆی هەمان هۆكارەوە تەرمەكانی دیكەش هەمان سەرەنجامیان بەسەردا هاتووە".

ئەو شوێنانەی گومانی ونبوونی تەرمەكانی تێدا دەكرێت گەڕان تێیاندا بەردەوامە

ئەوەشیخستەڕوو:" تیمەكانی بەرگری شارستانی دهۆك لە گەڕان و پشكنینەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بێسەروشوێنن بەردەوامە و تەواوی ئەو شوێنانەی گومانی ونبوونی تەرمەكانی تێدا دەكرێت گەڕان تێیاندا بەردەوامە".

لە بەنداوی موسڵ-یش گەڕان و پشكنین بەردەوامن

ئاشكراشیكردووە:" بە نەبوونی ئاسەواری تەرمەكانی دیكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ گومانەكان بەرەو بەنداوی موسڵ دەچێن و لەوێش تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان لە هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانی دیكە بەردەوامن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا