وەزارەتی ئەوقاف: سبەی یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکەین

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، سبەی لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە BMC راگەیاند:" سبەی دووشەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لیژنەکە لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان هەماهەنگی دەبێت و نیو کاتژمێر پێش بانگی ئێوارە پڕۆسەی چاودێریکردنی مانگ بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پڕۆسەکە تاوەکو دوای نوێژی مەغریب دەخایەنێت و لەسەر بنەمای بەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنەوە دەدرێت، هەروەها بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یەکێتی زانایان و ئەنجومەنی باڵای فەتوا هەماهەنگی هەیە و ئەگەر سبەی ئێوارە مانگ بینرا ئەوا رۆژی سێشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکرێت و ئەگەریش مانگ نەبینرا، رۆژی سێشەممە وەکو تەواوکەری مانگی رەمەزان دادەنرێت و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا