بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، حەجکردن بە ڤیزای ساڵی
یاخود ڤیزای بازرگانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و
رێگه پێدراو نییه، دەشڵێت " هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت سزای قورسی ده‌بێت
".
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد:" ماوه‌یه‌كه له تۆڕەكۆمه‌ڵاتییه‌كان و له لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه
به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه، یاخود به ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی
بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، کە گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته
و هیچ گرفتێكی نییه ".
شتێك نییە به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه
ئەوەشی خستەڕوو:" شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه نییه له
هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عیراقیش، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه‌وه هه‌ر كه‌سێك له سعودیه تووشی كێشه بێت
له‌سه‌ر ئەو کارە به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرین ".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له هاوڵاتییان ده‌كات
ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیرۆنه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی
ئه‌و جۆره حه‌جکردنە دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه.
هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئەو کارە بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت
حه‌ج و عومڕه‌ی هەرێم هۆشداری ده‌داتە هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر
مۆڵه‌تی كاركردنى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م
جۆره ده‌كه‌ن ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، تا ڕاددەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.