پارتی: دەبێت یۆنامی زامنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بکات

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یۆنامی رایگەیاند، جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیکی جێ متمانەی هەمووان و بەشداری هەموان کردەوە و رایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگادار بوون لە وردەکاری را و سەرنج و تێبینی و بۆچوونەکانی پارتی.

پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێش وەختە

باسی لەوەش کردووە، بۆمان روونکردنەوە کە ئیستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێش وەختە و دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کیشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پڕۆسەکە و بە دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامە رێژییان بۆ کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا