دوای وەرگرتنی گرەنتی لە بەغدا، سەرۆکی یەکێتی گەڕایەوە سلێمانی

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا کە تێیدا گرەنتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی وەرگرت، ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتەوە سلێمانی.

ئەمشەوی یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق هێنا و گەیشتەوە سلێمانی.

سەرۆکی یەکێتیی گرەنتی بەردەوامی مووچەی لە بەغدا وەرگرت

لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی فیدڕاڵی کەوت، کە تێیاندا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرەنتی بەردەوامی مووچەی لە بەغدا وەرگرت.

 پابەندبوونی یەکێتی دووپاتکردەوە بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن

هەروەها، بەپێی راگەیەندراوەکانی سەردانەکەی، چەندین جار هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گەیاندە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پابەندبوونی یەکێتی دووپاتکردەوە بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا