لە رووداوێکدا، دایکێک گیانی لەدەستدا و کچ و کوڕێکیشی برینداربوون

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی زەڕایەن، دایکێک گیانی لەدەستدا و کچ و کوڕێکیشی برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کاتژمێر 10:33دا  ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای توکسان لە کەلارەوە بەرە و سلێمانی ڕۆیشتوە بەمەبەستی گەشتی عەمرە کە سەرنشینەکانی دایکێک و کچ و کوڕێکی بوون، بەڵام توشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ڕێگای سەرەکی ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) نزیک گوندی بیرکێ ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت، بەداخەوە سەرنشێک کە دایکیان بوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا کچ و کوڕەکەشی بە سوکی بریندابوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا