جارێکی دیکە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە نازانرێت.
سەرکەوت کاڕەش رائید لە
بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لای شەقامی 100
مەترییەوە ئاگر لە بازاڕی لەنگە دروستبووە و ژمارەیەک دوکانی بازاڕەکەش بەوهۆیەوە سووتاون".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە ئێستادا تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان،
هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت".
هاوکات سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوەدەکەن، تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 دوکان لە بازاڕی لەنگە سووتاون.
شایەنی باسە ئەمە دووەمینجارە لەماوەی نزیکەی 50 رۆژدا ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر بکەوێتەوە.