10 کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 10 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری قەزای سەیدسادق راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس سەبارەت بەوەی کە 10 کۆچبەری نایاسایی بە رەگەزنامە ئەفغانی هاتوونەتە سنووری قەزای سەیدسادق، لە هەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، توانیان سەرجەمیان دەستگیربکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدا نا، کە بە نایاسایی لە ئێرانەوە هاتوونەتە سنووری هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچن بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق".
باسی لەوەشكرد:" لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کۆچبەرەکان کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 39 لە یاسای نشینگە راگیراون و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا