ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵکرا

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵکرا.

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئاگرەکە کۆنترۆڵکروە، ئەویش بە تەکنیکی دابڕین و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی، هەوڵدەدەن لە ماوەیەکی کورتدا بکەوینە قۆناغی ساردکردنەوە".

مەترسییەکان بە رێژەی 75٪ کەم کراوەتەوە

وتیشی:" لە ئێستادا مەترسییەکان بە رێژەی 75٪ کەم کراوەتەوە، هیوادارین لەناو بازاڕەکەدا زیانی گیانی بوونی نەبێت چونکە هێشتا نازانین کەسی تێدا بووە".

هێشتا 50 رۆژ بەسەر ئاگری پێشوو تێنەپەڕیوە

کاروان میراودەلی دەڵێت، هێشتا 50 رۆژ تێنەپەڕیوە بەسەر دوایین ئاگری بازاڕەکەدا، کە ئەم ئاگرە لە نزیک هەمان شوێنی پێشوو کەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا