ژمارەی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی لیستی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 129 دەبێت
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە BMC راگەیاند:" لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 129 دەبێت".
بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و تاوەکو ئێستا سەرجەم لایەنەکان جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە دەکەنەوە لە وادەی خۆیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا